بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئامانج لەم سەردانە بەردەوامی وتووێژ و ڕاوێژە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لە لوبنانیش بە هەمان شێوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتووێژ کراوە و سەردانەکەی دیمەشق لە چوارچێوەی ئەو ڕاوێژانەدا بووە.
ناوبراو وتی: گرنگترین بابەت لە ئێستادا ئاگربەستی غەززە و لوبنانە و لەم بوارەدا چەند دەستپێشخەرییەک هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وەک چۆن کە لە ڕۆژی یەکەمەوە لەو بڕوایەدا بووین ڕژێمی زایۆنیستی بەدەر لە زمانی زۆر، شەڕ و تاوان شتێکی دیکە نازانێت و درێژە بە تاوانەکانی خۆی دەدات.
وتیشی کە ڕاگرتنی ئەم تاوانانە پێویستی بە کۆدەنگی گشتی هەیە و هەوڵەکانی ئێران لەم بوارەدا بەردەوامە./.