بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی کە سەردانی سوریای کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی وتی: وەڵامی ئێمە بۆ هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی، بەهێزتر و توندتر لە ڕابردوو دەبێت و ئەوان دەتوانن ئیرادەی ئێمە تاقیبکەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سوریا وتی: وتووێژی بنیاتنەرمان لە گەڵ سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەد هەبووە و هاوئاهەنگی زۆر باشمان بۆ بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
عێراقچی وتی: لەم سەردانانەدا دوو بابەتی سەرەکی و پێویست کە بریتین لە تاوتوێکردنی ئاوارەکانی لوبنانی و ئاگربەستی غەززە و لوبنان، تاوتوێ کراون.
ڕاشیگەیاند کە سبەی یەک شەممە فڕۆکەیەکی هەڵگری هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانی ئێران بۆ خەڵکی لوبنان، دەگاتە سوریا./.