بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیاند و وتی کە خوێنی شەهیدان بەردەوامی ڕێگای خۆڕاگری و سەربەرزی لە لوبنان دەستەبەر دەکات.
ناوبراو جەختی لە سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پشتیوانی هەمەلایەنە لە لوبنان و کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززە و ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتی کە نابێت موڵەتی ئەوە بدرێت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، لە لوبنانیش دووبارە ببێتەوە.
عێراقچی ڕایگەیاند کە ئەرکی ئەخلاقی، ئیسلامی و یاسایی سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییە کە موڵەتی ئەوە نەدەن ڕژێمی زایۆنیستی دەسدرێژی بکاتە سەر پەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتانی ئیسلامی./.