بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سوپای ڕژیمی زایۆنیستی دەستپێکردنی هێرشی وشکانیی لە دژی لوبنان ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بە پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانە چوونەتە خاکی لوبنانەوە.
سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە سنوردار و بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە بە ئامانجی کۆتایی هاتنی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵایە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

