بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەفیف ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ شەڕێکی وشکانی ڕاستەوخۆ لە نێوان خۆڕاگری لوبنان و سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ڕووی نەداوە بەڵام هێزەکانی حزبوڵڵا ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سوپای داگیرکاری زایۆنیستین تا زیاترین زیان بەوان بگەێنن.
حزبوڵڵای لوبنان ئەمرۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جار بە مووشەکی بالستی فادی 4، بنکەی گلیۆت سەر بە یەکەی هەواڵگری سەربازیی 8200 و بنکەی مۆساد لە تەل ئەبیب کراونەتە ئامانج.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان وەک سەرەتای وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە لوبنان./.