بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وتی: فەرەنسا دەتوانێت لە ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا ڕۆڵی کاریگەرتری هەبێت.
پزیشکیان وتی: ئەمرۆ گەلی ئێران بە نیگەرانییەوە لە پەرەسەندنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا دەڕوانن و بەردەوامی ئەم تاوانانە دەتوانێت دۆخی ناوچەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربهێنێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پشوودرێژیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی بە تاوانەکانی لە غەززە داوە و لە ئێستاشدا هێرشی کردووەتە سەر لوبنان، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە چ پاساوێکە کە ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت فەرەنسا بە بەرگری ڕەوا ناوی دەبەن؟
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێکی بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەبووە./.