بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە تیمێکی تیرۆریستی سەر بە گرووپی کۆمەڵە کە لە ڕێگای سنورەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ قەزای مەریوانەوە هەوڵی هاتنەوەناو خاکی ئێرانیان داوە، پاش شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەناوبراون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لەناوبردنی ئەو تیمە تیرۆریستییە ئەنجامی زانیاری وردی هەواڵگری و ئامادەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگای کوردستان لە سنورەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە یەکێک لە ئەندامە کوژراوەکانی ئەو تیمە، ڕێبوار کەریمیان لە سەرکردەکانی گرووپی کۆمەڵە بووە./.