بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی هائارێتس ی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویکردووەتەوە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە بۆ بەهێزبوونی سوپاکەی، ژمارەیەک پەنابەری ئەفریقیی کردووەتە سەرباز بۆ شەڕی کەرتی غەززە، ئەوەش لە بەرامبەر ئەوەدا گوایە مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ڕژێمی زایۆنیستی بەو پەنابەرانە بدات. ئەمەش وایکردووە کە نتانیاهۆ و ڕژێمەکەی تووشی ڕەخنەیەکی زۆر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای زایۆنیست دەیەوێت لەو ڕێگایەوە ئەو پەنابەرانە پەلکێشی ناو سوپا بکات و لە ڕووی پێدانی مووچەیشەوە هەمان ئەو بڕە پارەیە بدات بە پەنابەرە ئەفریقییەکان کە سەربازانی زایۆنیست وەریدەگرن.
هائارێتس ئاشکراشیکردووە کە ئەمە یەکەمجار نییە ڕژێمی زایۆنیستی هانا بۆ پەنابەرەکان دەبات، پێشتر تەل ئەبیب ئەو پەنابەرانەی بەشداریی پێکردووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرتی غەززەدا./.