بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ هەواڵی هەناردەکردنی زیاتر لە 2 ملیۆن تەن بەرهەمە نەوتییەکانی لە سێ مانگەی دووەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاندووە.
سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە لە مانگی نیسان تا حوزەیرانی ئەمساڵ، 2 ملیۆن و 633 هەزار و 928 تەن بەرهەمە نەوتییەکانی هەناردە کردووە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا 2 ملیۆن و 220 هەزار و 413 تەن نەوتی ڕەش و 413 هەزار و 315 تەن نەفتای هەناردە کردووە.
شایانی ئاماژەیە کە لە 3 ئابی ئەمساڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کۆی گشتی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە 6 مانگەی یەکەمدا گەیشتووەتە 618 ملیۆن و 44 هەزار و 445 بەرمیل./.