بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی چالاکییەکی قارەمانانەی خۆڕاگریی لە سنورەکانی ئەردەن و فەڵەستینی داگیرکراو کرد کە تێیدا سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژران.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم چالاکییە تێکۆشەرانە، پیشاندەری بوێری و بڕوای تەواوی ئەنجامدەرەکەی بە ئامانجی فەڵەستین و هەستی خەڵکە لە بەرامبەر تاوانی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان لە لایەن دوژمنی زایۆنیستییەوە.
ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە چالاکییەکە وەڵامێکی سادەی ئەو هەموو تاوانەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە دژی گەلی فەڵەستین دەیکات./.









