بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی ئەم ڕووداوەوە و بە پێی ئەوەی کە بەرپرسانی کوێتی ڕایانگەیاندووە، تیمی کەشتییەکە کە لە سێ کەسی ئێرانی و سێ کەسی هیندی پێکهاتبوون، خنکاون و تا ئێستا تەرمی دوو کەس لە ئێرانییەکان دۆزراونەتەوە و گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە کوێت بە هاوکاری لە گەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە بەدواداچوون بۆ دۆخی تیمی کەشتییە بارهەڵگرەکە دەکات./.