بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ” نزیکەی هەشت دەیە پاش دادگاییکردبی نورنبێرگ، مێژوو دیسان شاهیدی سەرهەڵدانی هیتلەرێکی دیکە بووە، تاوانبارێک کە دژێژە بە جینۆسایدی دڕندانە و کوشتنی ژن و منداڵانی بێتاوانی فەڵەستین لە سایەی بێکردەوەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات “.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ” ئەوانەی بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ئەگەر بەهای مرۆڤایەتی و ژیانی مرۆڤایەتی بۆیان گرنگە، ئێستا کاتی کردارە و سبەی زۆر درەنگە “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە ” کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زیاتر لە هەموو کاتێک تینوی مرۆڤایەتی و دادپەروەرییە و خوازیاری دادگاییکردنی سەرکردە تاوانبارەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە “./.