بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل وتی: ئەمریکا ڕێکەوتنی 2 ی تەمموزی سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە ڕەتکردەوە و دواتر ڕەخنەی لە حەماس گرتووە، لە کاتێکدا کە دەزانێت ئەوەی بووە هۆی شکستی ڕێکەوتنەکە، ڕژێمی زایۆنیستی و بنیامین نتانیاهۆ بووە کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێت.
ناوبراو وتی: غەززە لە شەڕێکی گەورەدایە و نابێت بە تەنیا بمێنێتەوە، ڕژێمی زایۆنیستی هێرشێکی گەورەشی بۆ سەر کەرتی خۆرئاوا دەستپێکردووە کە بە گەورەترین هێرش لە ساڵی 2002 تا ئێستا دادەنرێت.
مەشعەل وتی: ڕژێمی زایۆنیستی گەمارۆی شارەکانی کەرتی خۆرئاوای داوە، ئاو و کارەبای ئەو شارانەی پچڕاندووە، نەخۆشخانەکانیش گەمارۆ دەدات و وەزیری دەرەوەی ئەو ڕژێمە دەڵێت کە بۆ دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا هەوڵ دەدەین، وەک چۆن هەوڵیان بۆ دەرکردنی خەڵکی غەززە داوە، ئەمە شەڕێکی گەورەیە کە دژ بە گەلی فەڵەستین دەکرێت.
سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: جیهان لە لاهای هەستی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد بەڵام ئەمریکا ڕێگری لە سزادانی ئەو ڕژێمە دەکات./.