بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشیی قەبزی بریتین لە:
کەمخواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی ڕیشاڵیان زیاتر تیدایه، یان کەمخواردنی سەوزە و میوە و شلەمەنییەکان.
خواردنی هەندێک دەرمان که دەبیتە هۆی دروستبوونی قەبزی، بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی دەردانی شلە ڕژێنەکانی لەش.
نەخوشی مایەسیری، ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیه بە زۆری تووشی ئەم کێشەیە دەبن.
دەرنەهاویشتنی پاشەڕۆ لە کاتی خۆیدا و هیشتنەوەی له ڕيخۆلەكاندا بۆ ماوەیەکی زۆر هۆكارێكى ترى تووشبوون بەو نەخۆشییه.
چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشیی قەبزی
خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوەی ڕیخۆڵه و ڕەوانکردنی ڕیخۆڵه، ڕۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی، کەوچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه.
گوڵە بەیبوون هەمیشه پێشەنگه له چارەسەری نەخوشییەکان و پێدانی تەندرووستییەکی باش، خواردنەوەی کوپێک چای گوڵه بەیبوون قەبزی ناهێڵێت و ڕەوانی له ڕیخوڵەكان درووست دەکات.
خواردنی سەوزه، پێویسته ڕۆژانه سەوزه له هەموو ژەمە خواردنەكان هەبێت وەك گەڵای توور، كەرەوز، ڕەیحانە، نەعنا، مەعدەنووس، کەوەر، تەڕەتیزە، تەڕەپیاز، سڵق و سپێناخ.
خواردنی دۆشاوی توو چارەسەرێکی گرنگە بۆ نەخۆشی قەبزی و دەبێته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قەبزی، ڕۆژانه پێش خواردنی ژەمەکان کەوچکێک دۆشاوی توو بخۆنەوه.
ڕۆژانه خواردنی چەند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و گەدە و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاته و قەبزی لەناودەبات.
ئەوانەی زور تووشی ئەم گرفته دەبن پێویسته ڕۆژانه کوپێک ئاوی جۆ بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمەتیدەرێکی بەهێزه بۆ پاککردنەوەی ڕیخوڵەکان.
خواردنەوەی ئاو، پێویسته ڕۆژانه بڕی نۆ پەرداخ ئاو بخۆنەوه، ئەمەش یارمەتی ڕژینەکانی گەده و ڕیخوڵە ئەدات یارمەتی ئاسانکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات.
خواردنی میوه وشکراوەکان سوودیکی زۆری دەبێت له پاراستنی ڕيخوڵه له قەبزی، وەک هەڵووژه و قەیسی و هەنجیر و مێوژ، ئەگەر بەیانیان میوەی وشككراوە بکەنه پەرداخیک ئاوەوه و دواتر بیخۆنەوه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەرەوەی دەبێت له نەهیشتنی قەبزی./.