بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، چەندین پرۆژە بە تایبەت پرۆژەی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای بەسەرکردەوە و وتی: پەرەپێدان و نوێکردنەوەی کەرتی وزە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی کارەبامان دەبات، وێڕای ئەوەی کە پێدانی پارەی کارەبا لە لایەن هاووڵاتیان و چۆنیەتی بەکارهێنانی کارەباش وا دەکات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەوان زیاتر ببێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پرۆژەکانی کەرتی کارەبا کە لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت، ڕایگەیاند کە حکومەتی ئێستای عێراق هیچ پرۆژەیەکی دواکەوتووی نییە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆژە دواکەوتووەکانی پێشوو بەردەوامە./.