بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبرمەن سەرۆکی پارتی ” ئیسرائیل بیتنا ” ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی وەک ئەوەی کە ئێران هەوڵی بۆ دەدا، تووشی شەڕێکی درێژخایەن بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان سەرکەوتووانە سیاسەتی یەکگرتوویی بەرەکانیان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ کردووە.
پێشتر عاموس یادلین سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە ئێران هەوڵی لەناوبردنی ئەو ڕژێمە لە ڕێگای شەڕێکی درێژخایەنەوە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە ستراتیژی بنیامین نتانیاهۆ کەوتووەتە خزمەتی ئەو سیاسەتەی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای شەڕێکی درێژخایەن و بە بەشداری سەرجەم لایەنەکانی سەر بە تاران لە ناوچەکە./.