بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر لە میانەی کەمپینێکی هەڵبژاردنەکانیدا وتی کە ئێمە بەردەوام پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین دەکەین، بە تایبەت پشتیوانی لە غەززە و ئەمەش بنەمایەکی نەگۆڕی سیاسەتی ئێمەیە.
ناوبراو وتی: ئەگەر سنورەکانی نێوان میسر و غەززە بکرێتەوە، سوپا ئامادە٣یە کە ماوەی 20 ڕۆژدا سێ نەخۆشخانە بۆ فەڵەستینییەکان بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری جەزایر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەتوانێت سەدان پزیشک ڕەوانەی غەززە بکات و لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەشەوە هاوکاری فەڵەستینییەکان بکات.
ڕاشیگەیاند کە شەڕی غەززە کۆمەڵکوژییەکی گەورەی زایۆنیستەکانە کە لە بێدەنگی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە بەڵام پرسی فەڵەستین بەم تاوان و کۆمەڵکوژییە لە ناو نابرێت./.