بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ناوەندی ئاماری فەڵەستین ڕۆژی 11 ی ئابی 2024 ڕایگەیاند کە لە سەدا 2 ی دانیشتووانی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە بە هۆی بۆردومان و هێرش و کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهیدکراون.
لەو ئامارەدا هاتووە کە لە سەدا 70 ی شەهیدەکانی غەززە لە ژنان و منداڵان پێکهاتوون و لە سەدا 24 ی شەهیدەکانیش میرمنداڵان و گەنجانی فەڵەستینی بوون.
فەرمانگەی ناوەندی ئاماری غەززە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 10 هەزار کەس لە ژێر خانوو و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.
لەو ئامارەدا هاتووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە لە کەرتی خۆرئاواش 620 فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون کە لە سەدا 75 ی ئەوان تەمەنیان لە ژێر 30 ساڵدا بووە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە نزیکەی 40 هەزارە و زیاتر لە 91 هەزار و 800 کەسیش بریندار بوون./.