بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فستق بژاردەیەکی گونجاوە بۆ خواردن لە درەنگانی شەودا.
سوودەکانی خواردنی فستق لە درێژەدا هاتووە:
سەرچاوەیەکی بەهێزی مادە خۆراکییەکانە، چەوری تەندرووست، پرۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە و جگە لەوەش پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی هەیە.
یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خەراپ و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
فستق ڕێژەیەکی پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە و وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت.
فستق هەر دوو پێکهاتەی لۆتین و زیاکسانسینی تێدایە کە باشترین دژە ئۆکیسدەکانە و خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت./.