بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی موسا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی یەحیا سنوار جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا وەک جێگرەوەی شەهید ئیسماعیل هەنیە، ئەو پەیامەی گەیاندووەیە داگیرکارانی زایۆنیستی کە خۆڕاگری سەرکەوتووە و خەڵکی فەڵەستین شکستیان نەهێناوە.
ناوبراو وتی: یەکێک لە گرنگترین پەیامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بۆ ڕژێمی داگیرکار ئەوەیە کە خۆڕاگری تاقم و گرووپێک نییە کە ئەگەر سەرۆکەکەی بکوژرێت هەڵبوەشێتەوە و ئەندامانی دیکەی واز لە چالاکی و کاریگەری خۆیان بێنن.
وتەبیژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: بزوتنەوەی حەماس هەڵگری ئایدۆلۆژیا و ئامانجی تایبەت بە خۆیە و بە پێی ئەوەش سیاسەت و چالاکی دەکات، هەر بۆیە ڕژێمی داگیرکار ناتوانێت بە کوشتنی یەکێک لە سەرکردەکان یان ئەمینداری گشتی لایەنێکی دیکەی خۆڕاگری، وەک تیرۆری دژە مرۆڤانەی شەهید ئیسماعیل هەنیە، ڕێگری لە کاریگەری خۆڕاگری بکات.
محەممەد حاجی موسا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەیان ساڵە سەرکردەکانی فەڵەستین تیرۆر دەکات بەڵام لەوەدا شکستی هیناوە ئیرادەی ئەم گەلە لە ناو ببات و ڕێگری لە خۆڕاگریی ئەوان بکات.
ناوبراو وتی: ئەو کەسەی داڕێژەر و جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی زریانی ئەقسا بووە، ئێستا بووەتە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ئەمەش بە واتای سەرکەوتنی خۆڕاگری و گەلی فەڵەستینە و ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە درۆ بانگەشەی بۆ دەکات یان هەوڵی مسۆگەربوونی دەدات، هیچ کات ڕوو نادات./.