بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی سێرگێی شویگۆ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، ئەو وڵاتەی بە وڵاتێکی ڕۆژگارە سەختەکانی ئێران ناو برد و وتی: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا کاری لەپێشینەی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە سەردەمی تاکجەمسەری لە جیهانی ئەمڕۆدا بە سەر هاتووە و هاوبەشی هەڵوێستەکانی ئێران و ڕووسیا لە پێناو پەرەپێدانی جیهانێکی چەندجەمسەری بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و ئاشتی جیهانی.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی دە مانگەی غەززە، وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە و هەروەها تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران، نموونەی هەرە ڕوونی پێشێلکردنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
پزیشکیان جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە نادات بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕژێمی زایۆنیستی باجی ئەو کارە تیرۆریستییەی وەردەگرێت./.