بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕایگەیاند کە هەرێم ئێران بە دراوسێیەکی گرنگی خۆی دەزانێت و کار دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر لە گەڵ تاران.
بارزانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان خوازیارە ڕێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشوری عێراق لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە زیاتر بێت و هەروەها ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش زیاتر بکرێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ./.