بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەرەداغی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، وتی: شەهیدبوونی هەنیە بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەر ئەوەی کە ئامانجی گەلی فەڵەستین هیچ کات تووشی شکست نابێت و خۆڕاگری و بەردەوامبوونی تا مسۆگەربوونی ئازادی و دادپەروەری دەمێنێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی حەماس لە چوارچێوەی شەڕی چەندین دەیەی نێوان گەلی فەڵەستین و ڕژێمێکی داگیرکاری تیرۆریست، بابەتێکی پێشبینینەکراو نەبوو، لە بەر ئەوەی کە بزوتنەوەی حەماس ڕوبەڕوی دڕندەترین دوژمنان بووەتەوە.
سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ڕایگەیاند کە شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە جیلێکی نوێ درووست دەکات کە پابەندی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بن و بزوتنەوەی حەماس بەهێزتر دەکات./.