بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەڵاحەدین بەهائەدین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بۆ تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاندووە ” پیرۆزە شەهیدبوونت ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو ئەلعەبد، ئەو شتەت بە دەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لە ئۆممەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە و پیرۆزە لە گەلی فەڵەستین، گەلی بەخشین و شەهیدبوون.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە ” سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خەراپ و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن./.