بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمی و بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، سەردانی تاران دەکات.
ڕێوڕەسمەکە ڕۆژی سێ شەممە 30 ی تەمموزی 2024 لە پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی دەیان گەورەبەرپرسی بیانی بەڕێوە دەچێت./.