بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای حەماس سەردانی تاران دەکات، شاندەکە لە لایەن ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی ئەو بزوتنەوەیە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئامانجی سەردانەکەش بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 30 تەمموزی 2024 کاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی دەیان شاندی بیانی لە پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت./.