بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرامەرز ئومێدی وتی: لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی کاروباری ترانزێتی زیاتر لە 836 هەزار و 587 تەن جۆرەکانی کاڵا لە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە گومرکی باشماخەوە ئەنجام درا.
ناوبراو وتی: 704 هەزار تەن لە کاڵای ترانزێت کراو بە بەهای 466 ملیۆن و 936 هەزار دۆلار لە چوارچێوەی ترانزێتدا هاتووەتە ئێران کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 100 گەشەی هەبووە.
چاودێری گومرکەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران وتی: گومرکی باشماخ لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بە پشکی 12.71 لە ڕێژەی گشتی ترانزێتی دەرەکی، پلەی سێهەمی بەرزبوونەوەی ترانزێتی دەرەکیی هەبووە.
ئومێدی ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا 428 هەزار و 681 تەن جۆرەکانی کاڵا بە بەهای زیاتر لە 194 ملیۆن و 263 هەزار دۆلار لە گومرکەکانی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە کرا کە لەم ڕێژەیە 334 هەزار و 475 تەن بە بەهای نزیکەی 124 ملیۆن دۆلار لە لایەن گومرکەکانی کوردستانەوە کاروبارەکەی بەڕێکراوە.
وتیشی کە بە گشتی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گومرکەکانی پارێزگای کوردستانەوە لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و لە ڕووی کێشەوە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 34 گەشەی هەبووە./.