بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: وەک چۆن کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا پێشتر بۆ ناوچەکانی قەرەباغ و لیبیا نێردراون، ڕەنگە ڕەوانەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینیش بکرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی: ئێمە دەبێت زۆر بەهێزبین تا ڕژێمی ئیسرائیل نەتوانێت ئەم کارانە لە دژی فەڵەستینییەکان ئەنجام بدات.
ئەردۆغان وتی: وەک چۆن کە پێشتر هێزمان ناردووەتە قەرەباغ و لیبیا، ئەم کارەش لە گەڵ ئیسرائیل دەکەین، ئەگەری هەموو شتێک لە ئارادایە، ئێمە دەبێت بۆ ڕێگری لە تاوانەکانی ئەو ڕژێمە بەهێز بین.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە سەر پشتیوانیکردنی فەڵەستین بە هەر شێوەیەک کردووەتەوە./.