بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی لێژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەشەپێدانی بازرگانی لە خانووی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران بە ئاماژە بە بازرگانی دەرەکی لەمساڵی کۆچی هەتاوی، وتی: لە چوار مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ 17 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵای نانەوتی لە ئێرانەوە هەناردە کراوە.
ناوبراو وتی: هەناردەی نانەوتی ئێران لە مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی گەیشتە 3 ملیار و 173 ملیۆن دۆلار کە سەرەڕای دابەزینی لە سەدا 17 ی هەناردە لەم مانگەدا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 1402، لە دووەم مانگدا وێڕای قەرەبووکردنەوە، هەناردە بەراورد بە مانگی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 24 گەشەی هەبوو و لە مانگی دووەمی ساڵی 1403، 4 ملیار و 849 ملیۆن دۆلار کاڵای نانەوتی هەناردە کرا کە بەراورد بە مانگی 2 ی ساڵی ڕابردوو. 934 ملیۆن دۆلار بەرزبوونەوەی هەبووە.
لەتیفی وتی: زیاترین ڕێژەی هەناردەی کاڵای نانەوتی لەمساڵ لە مانگی سێهەمدا بووە کە 5 ملیار و 496 ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە مانگی سێی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 14 گەشەی هەبووە.
سەبارەت بە ڕێژەی هەناردەی مانگی 4 ی ئەمساڵیش ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی گومرکی ئێران، نزیکەی 4 ملیار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە کە 400 ملیۆن دۆلار لە مانگی 4 ی ساڵی ڕابردوو زیاترە./.