بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی وەک ناوچەی قەرەباغ و لیبیا ڕەنگە هێز بنێرێتە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وەڵامی داوەتەوە کە ئەردۆغان دەبێت چارەنووسی سەدامی لە بیر بێت کە چۆن هەڕەشەی دەکرد و کۆتایی هات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە چارەنووسی ئەو کەسەی کۆمەڵکوژی دەکات و بە هەزاران کەسی لە کەرتی غەززە کردووەتە قوربانی، وەک هیتلەر دەبێت(وەک ئاماژەیەک بە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی).
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە وەک چۆن نازییەکان بە هۆی کۆمەڵکوژییەوە سزا دران، ئەوانەش هەوڵی لەناوبردنی فەڵەستینییەکان دەدەن، سزا دەدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە مرۆڤایەتی لە گەڵ فەڵەستینییەکان دەبێت و ئەوانەی هەوڵی سڕینەوەی ئەم گەلە دەدەن، تووشی شکست دەبن./.