لێدوانەکانی مەکرۆن لە ڕەتکردنەوەی ڕەخنەکان سەبارەت بە دوو پێوەرەکانی ڕۆژئاوا لە سەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هیچ واقیعێک ناگۆڕێت، چونکە جیهان لە ڕاستییەکان تێدەگەن. ڕۆژئاوا لە وەڵامدانەوەی ڕووداوەکانی غەززەدا بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکستی هێنا کاتێک بە ئاشکرا لایەنگری منداڵکوژەکان بوو، بە بێ گوێدانە ڕای گشتی و دژایەتی کوێرانە پشتگیری لە بکوژەکان دەکات و ئەمەش درۆی دروشمەکانی ڕۆژئاوای سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ نیشان دا.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە مەکرۆن لە وتارەکەیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دان بە دووانەیی پێوەرەکانی ڕۆژئاوادا دەنێت سەبارەت بە ڕووداوەکانی غەززە و ئۆکراینا و دەڵێت ئەم بابەتە زیانێکی قووڵ بە ڕۆژئاوا دەگەیەنێت، زیانێک کە کەوتووە و کۆتایی پێهاتووە.
چونکە ڕۆژئاوا هەموو دەسەڵاتی سەربازی و دارایی و سیاسی و میدیایی خۆی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە شەڕێکی بێ ئەنجامدا لە گەڵ ڕووسیادا لە پاڵ ئۆکراینا بوەستێت، شەڕێک کە بە هاندانی ئۆکراینا لە سەر پێداگری لە سەر پێویستی پەیوەستبوون بە پەیماننامەی ناتۆ دەستیپێکرد و ڕووسیا هەڕەشەی لێدەکات .
پێویستە مەکرۆن بزانێت دوو ستانداردی ڕۆژئاوا لە بەردەم پرسە نێودەوڵەتییەکان شتێکی نوێ نییە، چونکە ڕۆژئاوا تەنانەت بابەتی ئاشکراش وەک پرسی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو مامەڵەی لە گەڵ دەکات. هەموومان شاهیدی ئەوە بووین کە ڕۆژئاوا چۆن دەرگاکانی خۆیی بە ڕووی ئاوارە ئۆکراینییەکاندا کردەوە، لە کاتێکدا ڕووسیا ناوچە مەدەنییەکانی ئۆکراینای کردە ئامانج، بەڵام لە دۆسیەی فەڵەستین و شەڕی غەززەدا زیاتر لە ١٥٠ هەزار فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون و ١٠ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون. زۆربەیان منداڵ و ژنن، ئەو پشتگوێی دەخات. ڕژێمی زایۆنیستی جگە لە بێبەشکردنی لە خۆراک و دەرمان و ئاو، دوای وێرانکردنی ماڵ و حاڵی خۆیان، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی ئاوارە کرد، بەڵام ڕۆژئاوا تەنیا لە خەمی چارەنووسی دەیان زیندانی ئیسرائیلی لە چنگی هێزەکانی خۆڕاگریی غەززەدایە.
مەکرۆن و سەرکردە دووڕووەکانی تری ڕۆژئاوا دەبێت بزانن کە وانەکانی غەززە سەرەڕای سەختییەکەی، ڕووخساری ناشیرین و ڕقاوی و دووڕوویی نەک هەر حکومەت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوای نیشان دا، بەڵکو تەواوی شارستانیەتی ڕۆژئاوا و ئەو شارستانییەتەی ڕیسوا کردووە کە پشتیوانی لە منداڵکوژان دەکات لە ڕێگای هەڕەشەکردن و فشارخستنە سەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و دادگای نێودەوڵەتی کە ڕێگری دەکەن لە سزادانی تاوانبارانی زایۆنیست.
شارستانیەتێکی لەم جۆرە تەنیا دەتوانرێت وەک شارستانیەتێکی دڕندە وەسف بکرێت و سوپاس بۆ خوا غەززە، سەرەڕای هەموو ئەم کارەساتانە چاوی زۆرێک لە ڕای گشتیی لە سەرانسەری جیهاندا کردەوە کە سەرسام بوون بەم شارستانیەتە و ئەمڕۆش بە بێ دەمامکی ساختە وەک خۆی دەیبینن./.