بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش کۆتایی سەردانەکەی بۆ مالیزیا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا ئاسۆیەک بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ و خوێنڕشتن لە کەرتی غەززە بەدی ناکرێت، نتانیاهۆ لە وەڵامی داواکارییەکان بۆ ئاگربەست ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی حەماس بە تەواوی لەناو نەبرێت، شەڕ درێژەی هەیە.
لاوڕۆڤ وتی: پێم وایە و زۆرێک لە هاوکارەکانم لە گەڵمدا هاوڕان کە لۆژیکی نییە ڕێکخراوێک کە بوونی هەیە و توانا و پشتیوانیی لە نێو وڵاتانی موسڵماندا هەبێت، لە ناو بچێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت میسر و قەتەر لە گەڵ ئەمریکییەکان هاوکاری دەکەن و کۆبوونەوەیان لە گەڵ ئیسرائیلییەکانیشدا هەیە، چەندان خوازراو نییە کە فەڵەستینییەکان لەو کۆبوونەوەی وەهادا کە پەیوەندی بە چارەنووسیانەوە هەیە، بێبەش بکرێن.
ناوبراو وتی کە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی فەڵەستینییەکان دەدەین./.