بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی عبری زمانی وای نێت ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی بە کاردانەوەیەکی ڕۆخێنەر وەڵام دەداتەوە.
ئەو میدیا عبرییە لە سەر زاری سەرچاوە لوبنانییەکانەوە ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا هێزی ئاشتیپارێزی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە باشوری لوبنان ئاگادار کردووەتەوە کە وەڵامێکی ڕۆخێنەری بۆ هەر هەڵەیەکی تەل ئەبیب دەبێت تەنانەت ئەگەر ئەم کارە بگاتە شەڕێکی هەمەلایەنە و بەربڵاو، هەر بۆیە باشترە هەمووان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.
لە کاتێکدا حزبوڵڵای لوبنان ڕەتیکردووەتەوە دەستی لە هێرشەکەی مەجدەلشەمسدا هەبێت، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە باجێکی قورس دەدات./.