بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان سەبارەت بە هێرشەکەی مەجدەلشەمس لە جۆلانی داگیرکراو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە هەڵوێستی تاران لە سەر سیناریۆکەی ڕژێمی زایۆنیستی بەم شێوازەیە:
یەکەم ئەوەی کە چاوەڕوانی سەرهەڵدانی شەڕ ناکەین و بە پیی هاوکێشەکانی هێز لە ناوچەکە ئەگەری سەرهەڵدانی بە لاواز دەزانین.
دووەم ئەوەی کە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکانمان ناوێت لە بەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام هەوڵی دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی داوە.
سێهەم ئەوەی کە لە شەڕ بە هیچ شێوەیەک ناترسین و دوژمنان دەبێت ئەم ڕاستییە بزانن کە بە پێی هێز و ئیمکانیاتی خۆمان دەتوانین چی بۆ بەرگری لە خۆڕاگری بکەین./.