بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی یەک شەممە 28 ی تەمموزی 2024 ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەڕێوەچوو. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونیان بە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بەخشی.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: سوپاس بۆ خودا کە هەڵبژاردنەکان سەرەڕای ئەو کەشە دڵتەنگەی لەدەستدانی سەرۆک کۆماری شەهید بە باشترین شێواز بەڕێوەچوو.
بەڕێزیان ستایشی هەوڵەکانی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتی کۆمار و ئەندامانی کابینەی پێشوویان لە دوو مانگی ڕابردوودا کرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ کاروباری ئابوری بووەتە یەکەمایەتییەک بۆ وڵات و بە ورە و ئیرادەی تێکۆشەرانە دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە نابێت هیچ پرسێکی ناوخۆیی بە پرسی دەرەکییەوە بوەستێنرێت.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، وتیان: ڕژێمی زایۆنیستی حکومەت نییە بەڵکوو گرووپێکی تاوانبارە و بانکێکی بکوژ و گرووپێکی تیرۆریستییە.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەختیکردەوە کە کاتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک لەمڕۆوە دەستیپێکردووە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە پەسەندکردنی دەنگی گەل و واژۆکردنی فەرمانی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆمار، منیان بە فەرمی بۆ ئەرکێکی گەورە لە بەرامبەر گەلی ئێراندا ڕاسپاردووە و ئەوەی کە دەستوور بۆ ئێمەی دیاریکردووە لە ڕاستیدا بە پێی هەمان ڕێگایە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیارییان کردووە./.