بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ ڕێکەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانی کە بە چاودێری چین لە لایەن بزوتنەوەکانی فەتح و حەماس ی فەڵەستین واژۆ کرا و بەشداری حەماس لە حکومەتێکی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە پاش شەڕی ئێستا لە خۆ دەگرێت، خاڵی ناکۆکی ئاشکرا لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.
شارەزایان لەو بڕوایەدان کە ئەم جموجوڵانە بووەتە هۆی بەهێزبوونی نێوەندگێڕییەکان بۆ واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کە بە هۆی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییەوە لە سەر دوو خاڵی کشانەوە لە کەرتی غەززە و بەشداری حەماس لە دەسەڵات لە پاش شەڕی ئێستا، گەیشتبووە بنبەست.
شارەزایان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەشداری چین لەم قەیرانەدا گەیشتن بە ڕێکەوتن خێراتر دەکات.
لە ڕاستیدا دانوستانی ئاشتەوایی فەڵەستینییەکان کە بەم دواییانە لە پەکین بەڕێوەچوو و ڕێکەوتنێک بۆ چوارچێوەی قۆناغی پاش شەڕی غەززە واژۆ کرا، دەرفەتێکە بۆ چین لە پێناو خستنەڕووی پلەتفۆڕمی ڕکابەر بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە داهاتووی فەڵەستین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەگەرچی هەوڵەکانی ڕابردوو بە ئەستەم بەرەوپێشچوونی هەبووە، بەشداری پەکین لە ئێستادا بەشداریکردنی پەکین هاندەرێکی ناوازەیە بۆ جیابوونەوە لە کاریگەرییەکانی واشنتن، لەوانەش بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین.
مەهدی شەکیبایی شارەزا لە کاروباری ناوچەکە سەبارەت بە ئاشتەوایی گرووپە فەڵەستینییەکان، وتی: لە ئێستادا چینییەکان بە پێی ئەو تێڕوایننەی لە ئاستی گشتیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی جیهان هەیانە و بەرە بەرە لە یەک دەیەی ڕابردوو بە تایبەت لە 5 ساڵی ڕابردووەوە هەوڵیاندا، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕابردوودا هیچ رۆڵێکیان لە پەیوەندییەکانی جیهاندا نەبووە، بە هۆی گەورەبوونی رۆڵی ئابوری و ئاسایشی جیهانی، سیاسەتی دەرەوەی خۆیان بەهێزتر دەکەن.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا پەکین هەوڵ دەدات سیاسەتی دەرەوەی خۆی بە پێی ئەو ڕۆڵەی لە بواری ئاسایشی جیهانیدا دایڕشتووە، بەهێزتر دەکات.
ئەو شارەزایەی کاروباری ناوچەکە وتی: دەتوانین بڵێین کە حکومەتی چین هێندەی ئەوەی کە هەوڵ دەدات لە بواری وزە و تەکنۆلۆژیای نوێ هێزی یەکەمی جیهان بێت، هەوڵ دەدات لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و لە قەیرانەکانیشدا ڕۆڵی هەبێت.
شەکیبایی وتی: یەکێک لەو ڕێگایانە قەیرانە نێودەوڵەتییەکانە و سەرجەم وڵاتان هەوڵ دەدەن رۆڵیان هەبێت. بەم هۆیەوە چین هەوڵ دەدات بکەوێتە پێشی ئەمریکاوە و هەمان ئەو ڕۆڵەی هەبێت کە چین لە پاش شەڕی دووەمی جیهانییەوە هەوڵی بۆ داوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە چین پێشتر بەراورد بە ئەمریکا رۆڵێکی ئەوتۆی لە قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا نەبووە، وتی: قەیرانی فەڵەستین یەکێک لە کۆنترین قەیرانەکانی جیهانە و دەیان ساڵە بێ چارەسەر ماوەتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتانی بەهێزی زۆر باسی چارەسەریان کردووە بەڵام داگیرکاریی فەڵەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وەک زامێکی گەورە لە سەر جەستەی مرۆڤایەتییەوە ماوە.
ناوبراو وتی: قەیرانی فەڵەستین وەک قەیرانێکی نێودەوڵەتی ویژدانی مرۆڤایەتیی ئازار داوە و لە وەها هەلومەرجێکدا چینییەکان هەوڵ دەدەن بە پێی ئەو ڕۆڵەی لە بواری ئابوری و ئاسایشی جیهانیدا هەیانە، تێیدا ڕۆڵ بگێڕن.
مەهدی شەکیبایی وتی: ئەگەر چین هەمان ئەو سیاسەت و ڕێگایەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان کە 75 ساڵ داگیرکاری زایۆنیستەکان و 25 ساڵ چەوسانەوەی بەریتانییەکان لە خۆ دەگرێت، بگرێتە بەر و ڕەچاوی مافی فەڵەستینییەکان نەکات، سەرکەوتوو نابێت.
مەهدی شەکیبایی وتی: هیچ زلهێزێکی جیهان ناتوانێت قەیرانی فەڵەستین چارەسەر بکات مەگەر ئەوەی سەرجەم گرووپە فەڵەستینییەکان لە یەک چوارچێوەدا ببینێت. هەڵەی ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە ئەوە بووە کە تەنیا لایەنێکی فەڵەستینییان دەبینی. چین لە ئەگەری پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی فەڵەستین دەتوانێت سەرکەوتوو بێت و ئەمەش بکرێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی فەڵەستین./.