بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر عەبدولعاتی کە لە کابینەی نوێی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، وەک وەزیری دەرەوە لە شوێنی سامح شوکری دەستنیشان کراوە، بڕیارە سەردانی تاران بکات.
ئەو دیپلۆماتکارە باڵایەی میسر لە سەردانەکەیدا بۆ تاران ڕەنگە لە گەڵ چەندین گەورە بەرپرسی ئێرانی کۆببێتەوە.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە 30 ی تەمموزی 2024 بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەرمانی ئێران ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 300 میوانی بیانی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبن./.