بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنان دوای وەستانی سوری مانگانە دەتوانن ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکەن و ئێسکەکانیان بە بەهێزی بپارێزن، بە پەیرەوکردنی شێوازی ژیانێکی تەندرووست کە بریتییە لە خۆراکی هاوسەنگ و زۆر وەرزشکردن و خواردنی تەواوکەری خۆراکی گونجاو.
وەستانی سوری مانگانە کە بە زۆری لە کۆتایی چلەکان یان سەرەتای پەنجاکانی تەمەنی ژیان دەبێت، پرۆسەیەکی بایۆلۆژی سرووشتییە، زیادبوونی مەترسی توشبوون بە پووکانەوەی ئێسک لە کاتی وەستانی سوری مانگانەدا سەرچاوەی نیگەرانییە تەندرووستییە زۆرەکانە و ئەم دڵەڕاوکێیە بە لاوازی ئێسک و زیادبوونی مەترسی شکانی ئێسک دەناسرێت.
وەستانی سوری مانگانە و کاریگەرییەکانی دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کەمبکاتەوە کە هۆرمۆنێکی پێویستە بۆ پاراستنی چڕی ئێسک.
چۆن لە دوای وەستانی سوری مانگانە ژنان ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکەن؟
بۆ ئەم مەبەستە شارەزایانی بواری تەندرووستی چەندین ڕێگایان باس کردووە کە بریتین لە:
وەرزشکردن.
پەیرەوکردنی ڕێجیمێکی تەندرووست.
دڵنیابوون لە وەرگرتنی کالسیۆمی پێویست.
وازهێنان لە جگەرەکێشان.
چاودێریکردنی تەندرووستی ئێسک و ئەنجامدانی پشکنین./.