بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی گیراوان و ئازادکراوانی فەڵەستینی و یانەی گیراوانی فەڵەستینی ڕایانگەیاندووە کە مستەفا ئەبوعەرە لە سەرکردە دیلەکانی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی خۆرئاوا لە گرتووخانەی ڕیمۆنی ڕژێمی زایۆنیستیدا بە هۆی ئەشکەنجەوە شەهید بووە.
ئەو دوو دامەزراوە فەڵەستینییە ڕایانگەیاندووە کە ئەبوعەرە خەڵکی شارۆچکەی عەقەبە لە قەزای توباس لە کەرتی خۆرئاوا و لە سەرکردە گیراوەکانی بزوتنەوەی حەماس بووە کە لە ساڵی 1990 ەوە چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کرابوو.
دامەزراوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە بە گشتی 9700 گیراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان./.