بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەرمێ جگە لە تامە جیاوازەکەی، بە سوودە تەندرووستییەکانی و گرنگییەکەی بۆ جەستە ناسراوە کە بریتین لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و میتابۆلیزم. خواردنی ڕۆژانەی هەرمێ دەتوانێت ئاستی شەکری خوێن ڕێکبخات و تەندرووستی دڵ باشتر بکات.
هەرمێ تامێکی خۆشی هەیە و سوودێکی سەرسوڕهێنەری تەندرووستیی هەیە. چەندین مادەی خۆراکی و کانزای تێدایە کە پێویستە بۆ جەستەیەکی تەندرووست، لەوانە ڤیتامین سی کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات.
خواردنی ڕۆژانەی هەرمێ دەتوانێت ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکبخات و تەندرووستی دڵ و هەرسکردن باشتر بکات، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەرمێ:
یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات:
هەرمێ دەوڵەمەندە بە کانزاکان بە تایبەت ڤیتامین سی کە یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری دەدات، ئەمەش یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە باوەکانی بەکتریا دەبێت.
باشترکردنی تەندرووستیی هەرس:
پسپۆڕان ئامۆژگاری خواردنی هەرمێ دەکەن هەموو بەیانییەک بۆ کەمکردنەوەی کێشەی قەبزی و یارمەتیدانی جوڵەی ڕیخۆڵە و پاککردنەوەی قۆڵۆن بە تەواوی.
ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی نەخۆشی شەکرە:
ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی نەخۆشی شەکرە و کاردەکات بۆ کەمکردنەوە و ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە.
فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە:
دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم کە یارمەتی کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان دەدات، هاوکات دژە هەوکردنێکی باشە.
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات:
یارمەتی ڕێکخستنی میتابۆلیزم دەدات و بەم شێوەیە کێش دادەبەزێت، بەو پێیەی ڕێژەیەکی کەم شەکری تێدایە بە بەراورد بە میوەکانی تر.
باشترکردنی تەندرووستیی دڵ:
پەستانی خوێن ڕێکدەخات، بە باشترکردنی هاوسەنگی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە جەستەدا، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی تری گلیسیرید و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات، لە هەمان کاتدا ئاستی کۆلیسترۆڵی باش باشتر دەکات، بەم شێوەیەش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندرووستیی دڵ.
تەندرووستیی پێست باشتر دەکات:
هەرمێ سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین K یە، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە گۆڕانی ڕەنگی پێست و دروستبوونی ڕەشی و پەڵە، ڕێگری لە دروستبوونی زیپکەش دەکات./.