بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە لە پێناو پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەڵەستین لە کەرتی غەززە و گرووپە خۆڕاگرییە ئازا و بەشەرەفەکەی، ئەمڕۆ هەینی 26 ی تەمموزی 2024 سیستەمی تەکنیکی بنکەی ڕامیا بە مووشەک کراوەتە ئامانج و مووشەکەکەش ئامانجەکەی بە وردی پێکاوە و ئەو سیستەمەی ڕووخاندووە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە چەکی گونجاو شوێنی کۆبوونەوەی زایۆنیستەکان لە بنکەی حەدەب یارون کراوەتە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر ئاسمانی ئەم وڵاتە ناچار بە هەڵهاتن کراون.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بە پێی لێدوانی بەرپرسانی هەواڵگری و سەربازیی ئەو ڕژێمە، حزبوڵڵای لوبنان دەستی گەیشتووەتە سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و هەلومەرجی مەیدانی لە باشوری لوبنان تووشی گۆڕانکاری بووە./.