بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی کۆنگرەی بەڕێوەچووی شەهیدانی پارێزگای تاران، وتیان: ئەو درووشم و هەڵوێستانەی کە ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین لە جیهاندا دەبیسترێن، هەمان ئەو هەڵوێستانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و درووشمەکانی گەلی ئێرانە کە لە سەر زمانی ئەواندا بڵاو بوویەوە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە بزوتنەوە خوێندکارییەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین، وەک نموونەیەک لە کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سەرکردایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ناویان برد و وتیان: فراوانبوونی ڕەوتی پشتیوانی خوێندکارانی ئەمریکا لە گەلی فەڵەستین بە شێوەیەکە کە حکومەتی ئەو وڵاتە هەموو بانگەشە و درووشمەکانی خۆی پێشێل دەکات و هێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ لە بەرچاوی خەڵک و کامێراکانەوە دەدەنە بەر لێدان و گرتن./.