جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 29, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home نوێترین هەواڵ

ئارام قادر: دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان نایەوێت خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

جام کوردی -  ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ئاماژە بەوەدەکات، هەڵبژاردنی ئەمجارەش هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشودا و وەک هەمیشە هەوڵەکان بۆ ساختەکاری و گزیکردن و گۆڕانکاریکردن لە دەرئەنجامی دەنگداندا هەر بونیان دەمێنێت.

ته‌مموز 25, 2024
in نوێترین هەواڵ, هەڵبژاردەی سەرنووسەر, وتووێژ
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ڕایگەیاند:” بەلای منەوە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوودا و وەها هەست ناکەم هەڵبژاردنێکی چارەنووس سازبێت، ساختەکاری و تەزویر و گۆڕانکاری لە دەرئەنجامەکانی کورسیەکان هەردەکرێت، جونکە هەڵبژاردن لە عێراق و کوردستان، هەڵبژاردن نییە بەڵکو دابەشکردنی کورسیەکانە، لەبەرئەوە ئێمە بەلامانەوە هەڵبژاردنی ڕاستەقینە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین 25% خەڵک بەشداری هەڵبژاردن دەکات واتا کۆی ئەو کورسیانەی کە خەڵک دەنگی پێدەدات دوای دەرئەنجام کورسیەکانی هێز و لایەنە سیاسیەکانە و ئەمجارەش هەروەهایە، بەڵام ئەمجار تەنها ئەو جیاوازییەی تێدایەکە کۆمیسۆنی عێراق، سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات لەوانەیە ئەمە وابکات بڕێکی کەم جیاوازی هەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشودا هەروەها ئەگەربێت ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکات ئەوا ئەوکات دڵنیاین کە گۆڕانکاری گەورە ڕودەدات، بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین کە بڕۆن بۆ دەنگدان، چونکە بڕوامان وەهایە کە دەنگدان چارەنوسی کوردستان دەگۆڕێت و بۆیە هەرکەس دەیەوێت کە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا ڕووبدات ئەوا دەبێت بەشداری هەڵبژاردن بکات.

لە وەڵامی ئەوپرسیارەی کە ئایە دەنگدان و بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردندا دەتوانێت گۆڕانکاری لە ناوخۆی هەرێمدا دروست بکات ئەگەر بێت و ئەو گۆڕانکاریانە خواستی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەرنەبێت؟

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ئاشکرایکرد:” بەدڵنیاییەوە کاریگەرییەکی زۆری بڕیاری دەوڵەتانی ئیقلیمی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان لەڕووی سیاسی و ئیدارییەوە، بەڵام کاتێک لە سەردەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەڵبژاردن ئەنجامدرا و گۆڕان ئەو ژمارە زۆرەی کورسی هێنا، ئەگەر بهاتبایە و لە خولی دووەم و سێیەمدا ناچوبایەتە ناو دەسەڵاتەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە دەنگی ئۆپۆزیسۆن زۆر زیادی دەکرد و ئەگەری گۆڕانکارییەکی زۆرگەورە هەبوو، بەڵام بەداخەوە لەبەرئەوەی کە گۆڕان بەشداربوو لە دەسەڵاتدا ئەواتا دەبینین ئەو حیزبە چۆن دەنگی لەناو خەڵکدا کزبووە و پێشبینی دەکرێت گۆڕان هیچ کورسییەک نەهێنێت، لەبەرئەوە ڕۆیشتنی خەڵک بۆ دەنگدان کاریگەری زۆرگەورە دەکات، بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەوڵەتانی ئیقلیمیش کاریگەرییان هەیەنابێت کاریگەری ئەوان بەهەند وەرنەگرین.

لەبارەی نائومێدبونی خەڵک و ڕێگاچارەکان بۆ گەڕانەوەی ئومێد بۆ دەنگدەری کورد، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ڕونیکردەوە:” سەرچاوەی نائومێدیەکە دەسەڵاتە، چونکە دەسەڵات نایەوێت خەڵکی بڕۆن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن و نایەوێت 25% خەڵک بچێت بۆ دەنگدان، چونکە ئەگەربێت و زۆرینەی خەڵک بەشداری هەڵبژاردن نەکات ئەوا ئەو ڕێژەی 25% هەر دەنگدەدات و لەوڕێژەیەش زۆرینەیان لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەر دەنگ دەدەنەوە بە هێزە دەسەڵاتدارەکان، بۆیە بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا هەوڵدەدەن نائومێدی لەناو خەڵکدا بڵاوبکەنەوە، بۆنمونە هەمیشە بانگەشەی بایکۆت دەکەن و هەمیشە ئۆپۆزیسۆنی ساختە دروست دەکەن بۆئەوەی خەڵک بەلای سیاسەتدا نەچێت ، بەڵام ئێمە ئەو هیوایە دەدەین بە خەڵک کە ئەگەر ڕێژەی بەشداری خەڵک زۆربێت ئەوا دەنگەکانی دەسەڵات زۆر کەم دەکات و دەنگی هێزە ئۆپۆزیسۆنەکان زۆر زیاتردەکات و ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە دەتوانین گۆانکاری دروستبکەین.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە جێگۆڕکێی ئەندامی هێزە ئۆپۆزیسۆنەکان و چونیان بۆناو حیزبەکانی دەسەڵات تاچەند کاریگەری هەبووە لە نائومێدبونی خەڵک؟

ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، باسی لەوەکرد:” ئێمە وەک هاوپەیمانی نیشتیمانی، لە ئێستاوە ڕامانگەیاندووە کە بەشداری لە پەڕلەمانی کوردستان دەکەین بەهیچ جۆرێک ناچینە ناودەسەڵاتەوە، لەبەرئەوە ئۆپۆزیسۆن دەبێت وەک خۆی بمێنێتەوە تا خۆی دەسەڵات دەگرێت بەدەستەوە نەک ساڵێک ئۆپۆزیسۆنبێت و ساڵێک لە ناوحکومەتدابێت، بینیمان کە چۆن بەشداری گۆڕان لە دەسەڵاتدا چۆن زیانی بەخۆی و بە میللەتیش گەیاند و وایکرد بەشێک لە سەرکردەکانی سەنگەر بگوازنەوە و بوو بەهۆکارێک بۆ نائومێدبونی خەڵک، بۆیە دەڵێین ئەگەر ئۆپۆزیسۆنی ڕاستەقینە بچێتە پەڕلەمانەوە کاریگەری گەورەی دەبێت و سودی بۆ کۆی کۆمەڵگا دەبێت لە هەمو ڕویەکەوە، بۆیە نابێت خەڵک نائومێدبێت، چونکە نائومێدبوونمان واتا کوشتنی خۆمان.

Tags: ئارام قادرجام کوردیکوردستانهاوپەیمانیی نیشتیمانیهەڵبژاردن
Previous Post

یەمەن چۆن زایۆنیستەکانی لە دۆخی ترس و چاوەڕوانیدا هێشتووەتەوە؟

Next Post

بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ لە گەڵ پوتین کۆبووە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ لە گەڵ پوتین کۆبووە

بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ لە گەڵ پوتین کۆبووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020