بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە بەرەی نەینەوا – حەسەکە لە باکوری ڕۆژئاوای عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە تا ڕێگری لە ئەگەری دزەکردنی ئەو تیرۆریستانە بکەن کە لەم ماوەیەدا لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە بە بیانووی دەرکردنی لێبوردنی گشتی ئازاد کراون.
هێزەکانی هەسەدەی سەر بە ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە هەزار و 500 کەسیان لە گرتووخانەکانی خۆیان بە پاساوی لێبوردنی گشتی ئازاد کرد کە ژمارەیەک لەوان عێراقین.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەواش ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتێکی ڕێگری لە هەر دزەکردنێکی ئەو کەسانە بۆ ناو خاکی عێراق دەستیپێکردووە./.