بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەنجیر داوە.
گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەنجیر:
چارەسەری قەبزی و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان لە مادە ژەهراوییەکان و چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و جگەر.
پاراستنی تەندرووستی دڵ لە گەڵ ڕێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
یارمەتی توانەوەی بەردی گورچیلە و میزەڵدان دەدات.
نەهێشتنی بۆنی ناوخۆیش ناو دەم و خێرا چاکبوونەوەی برینی ناو دەم.
یارمەتی کۆنترۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لە گەڵ دابەزاندنی چەورییە سیانییەکان و کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێندا.
خۆپاراستن لە شێرپەنجە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی کارۆتین کە بەرگری خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەیان.
خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک لە بەساڵاچوواندا.
چارەسەرکردنی کەمی مادەی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوە و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەم و چاو.
بەهێزکردنی موەکانی قژ و پاراستنی لە سپیبوون و هەڵوەرینی قژ.
میوەیەکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە بە مەرجێک ڕۆژانە یەک بۆ دوو دەنکی بچووکی زیاتری لێنەخورێت و بە وشککراوی نەخورێت./.