بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: بەیاننامەی پەکین وەک هەنگاوێک بە ئاراستەی یەکڕیزی نیشتمانی سەبارەت بە داواکارییەکانی فەڵەستین لە سەر ڕاگرتنی شەڕ، کۆتایی گەمارۆ، کشانەوەی تەواو لە کەرتی غەززە، گەیاندنی هاوکارییەکان و ئاوەدانکردنەوە کرا.
ناوبراو وتی: لە باشترین خاڵەکانی ئەم بەیاننامە، ڕێکەوتنە لە سەر پێکهێنانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا، چاودێری ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دابینکردنی هەلومەرجی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی: پیکهێنانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی بۆ دۆخی پاش شەڕی غەززە بە باشترین بژاردە دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە ڕێگری لە تەواوی دەستێوەردانەکان دەکات./.