بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزام ئەسەد وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی کەرتی غەززە، کاردانەوە و هێرشی زیاتری لە دژی ئەو ڕژێمە بە دواوە دەبێت و هێزەکانی یەمەن چوونەتە قۆناغی پێنجەمی چالاکییەکانی خۆیانەوە و هەرچی کەسانی سڤیل زیاتر بکرێنە ئامانج، هێرشەکانی ئێمەش بۆ سەر ناوەندە هەستیار و ستراتیژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەزانێت کە ئێمە بە جیدی شەڕ دەکەین و دەزانین کە چی لەو ڕژێمە بکەین واز لە بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل بێنێت.
حزام ئەسەد وتی: کاردانەوەی یەمەن لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەندەی حودەیدە جیاواز دەبێت و زەبرێکی گەورە بەر داگیرکاران دەکەوێت و ئەو ڕژێمە لە تاوانەکەی پەشیمان دەکرێتەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دوژمنی زایۆنیستی بە هێرشەکەی سەر بەندەری حودەیدە، دەرگاکانی دۆزەخی بە ڕووی خۆیدا کردووەتەوە و بەندەرەکان، ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان لە قووڵایی خاکی فەڵەستینی داگیرکراودا دەکەونە بەر پەلامار و هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن./.