بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی ڕایگەیاند: شاندە بەشداربووەکان لە دووەم کۆنفرانسی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و لە کۆتاییدا بەیاننامەیەک لە سەر بەرەوپێشچوونەکان و پێویستی هاوکاری زیاتری وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرتری مادە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە خوێندرایەوە.
ناوبراو بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەی بە دەستپێشخەرییەکی گرنگی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانی و وتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا، بۆچوونی زۆر گرنگی سەبارەت بە هاوکارییە ناوچەییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان خستەڕوو.
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم کۆنفرانسە ساڵی داهاتوو لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگەیاند کە لەو کۆنفرانسەدا بانگهێشتی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران./.