بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵێک گەنجی بەلجیکا لە نامەیەکدا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاندووە، وێڕای ئەوەی لە دڵەوە نامەکەی بەڕێزتان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی هاوپشتی لە گەڵ خەڵکی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا بەرز دەنرخێنین، لەوپەڕی بڕوامان بە کاریگەری پەیامەکەتان بۆ داوای دادپەروەری و گەڕان بەدوای ڕاستییەکان، پابەندبوونی خۆمان بە هەوڵ و پشتیوانی بێوچانتان بۆ دۆزی فەڵەستین و ستەملێکراوانی جیهان دووپات دەکەینەوە.
لە نامەکەی گەنجانی بەلجیکا کە ئاراستەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوە، هاتووە: هەوڵە ماندوونەناسەکانتان بۆ لێکتێگەیشتنی یەکتر و دادپەروەری و هاودەنگی لە مامەڵەکردن لە گەڵ ئەو تەحەدا ئاڵۆزانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، گرنگییەکی بنەڕەتییان هەیە و ئێمە بڕیارمانداوە تێگەیشتنمان لە ئیسلام قووڵتر بکەینەوە.
لەم نامەیەدا بزووتنەوەی خوێندکارانی ئەورووپی و ئەمریکی بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین وەک ئاماژەیەک بۆ هۆشیاری گەنجانی ڕۆژئاوا لە ئاست نادادپەروەرییەکانی جیهان سەیر دەکرێت و جەختی لەوە کردووەتەوە: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی ئەم ئاڵوگۆڕە بەرهەمدارەی دیالۆگ و هاوکاریی بنیاتنەرین.
ئەم نامەیە بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی و عەرەبی بە هاشتاگی LETTER4LEADER بڵاوکراوەتەوە./.