بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی دووشەممە 22 ی تەمموز بە تەلەفوون لە گەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتووێژی کردووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆندا هاتووە کە سەرۆک وەزیران کیشیدا جەختی لە سەر ئیرادەی خۆی بۆ هاوکاری بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ژاپۆن و ئێران بە پێی دۆستایەتی مێژوویی نێوان هەر دوو لا کردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هیوای خواستووە ئێران رۆڵی کاراتری لە بواری ئاشتی و سەقامگیری ئەم ناوچەیە و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا هەبێت./.